لە ئەفغانستان لافاو هەڵسا: ٢١ کوژراو

لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە رۆژۆژئاوای وڵاتی ئەفغانستان ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی ئەفغانستان، بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە پارێزگای فەراه لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، لافاوەکە لە شارۆچکەی کالاکایا هەڵساوە و هەنێک لە قوربانییەکان ئافرەتن.
لە ڕۆژی دووشەممەوە بەفر و باران کاریگەری لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان زیاد کردووە و کەشناسی وڵات هۆشداری دەکات کە کاریگەری بەفر و باران بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر مونیر ئەلبەرەش بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، دوای مردنی منداڵێک بەناوی سیلا عەبدولقادر بەهۆی شەپۆلی سەرمای توندەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٧ کەس بەرزبووەوە.
بەهۆی پێکدادانی بەلەمێکی نەفەرهەڵگر و کەشتییەکی نەوتی پاشماوە لە پارێزگای هونان لە چین، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٥٣ کەس بەهۆی نەخۆشیێکی نادیار گیانیان لەدەستدا.
لە ویلایەتی ئونیتی وڵاتی سوودانی باشوور لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا.